Zana Natık Kerem
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری کۆبوویەوە.
بەپێی نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ ھادی عامری کۆبووەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم و سەرۆکی ھاوپەیمانیی قەرار، ئوسامە نوجێفی و ئەمینداری گشتیی پارتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی، جەمال زاری و سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی کۆبوویەوە.
چاوەڕان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوام بێت.
دوێنێ شەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتبووە بەغدا.