Heman Hussein Yaseen
11 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2021
ههولێر - AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئهمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئهحمهد ئهبولغهیت كرد
بەپێی ھەواڵێکی بارەگای بارزانی لە دیدارەکەدا، ئهمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئهحمهد ئهبولغهیت ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ سەرۆکایەتیەکانی عێراق بۆ مەسعود بارزانی خستووەتەڕوو و ھیوای ئەوەیشی خواستووە کە عێراق بتوانێت دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بەرەو سەقامگیری ھەنگاو بنێت و جەختیشی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و عێراق کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەرەنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکەوەژیان و پێویستیی چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت لە عێراق ئاڵوگۆڕ کردووە.
راشیگەیاندووە کە ههڕهشه و مەترسییەکانی تیرۆر و ھزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بووە.