Heman Hussein Yaseen Yaseen
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی سێیەمی شەقامی ١٢٠ مەتری له هه‌ولێر کە رێگای کۆیە و رێگای کەرکووک بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کرایەوە.
له رێوڕه‌سمێكدا كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوخۆ كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری پلاندان عه‌لی سندی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار نه‌ورۆز مه‌ولود و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكوومی، به‌شی سێیه‌می شه‌قامی بازنه‌یی ١٢٠ مه‌تری كرایه‌وه.
لە رێوڕەسمەکەدا بەناوی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار نەورۆز مەولود گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی تێچووی پڕۆژه‌كه كرد و رایگه‌یاند كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كۆتا به‌شی پڕۆژه‌كه‌ش ته‌واو بكرێت و شه‌قامی بازنه‌یی ١٢٠ مه‌تری به ته‌واوی به‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێته‌وه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، نه‌ورۆز مه‌لوود گوتی: ’’وه‌زاره‌تی و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌شێكی شه‌قامی ١٢٠ متری ده‌كاته‌وه كه درێژی ئه‌م به‌شه ١٣ كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی ١٤٥ ملیۆن دۆلار جێبه‌جێكراوه، پێكدێت له دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی كه پانی هه‌رلایه‌ك بریتییه له ١٥ مه‌تر’’.
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كدا نه‌ورۆز مه‌ولود گوتیشی: ’’جگه له شه‌قامی گشتی، دووشهقامی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری و چوار ژێرپرد و چوار به‌رزه‌پرد و هه‌روه‌ها سێ به‌رزه پرد و سێ ژێر پردی په‌ڕینه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌وڵماندا جگه له بڕگه سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌قامه‌كه لایه‌نی جوانكارییه‌كانی شه‌قامه‌كه‌ش له‌به‌رچاو بگرین’’.
شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر، درێژترین شەقامی شاری ھەولێره و رێگایەکی بازنەییە و درێژییه‌كه‌ی ٣٨ کیلۆمەترە، گوژمەی کۆی پڕۆژەکە بریتییە له ٤٥٩ ملیۆن دۆلار.
بەشی یەکەمی شەقامەکە لە ٥-٢-٢٠١٧ کرایەوە و به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌كه‌ش كه درێژییەکەی ١١ کیلۆمەترە لە ١٩-٢-٢٠١٨ کرایەوە و چاوهڕوامن ده‌كرێ به‌شی كۆتایی شه‌قامه‌كه به‌ر له سه‌ری ساڵی نوێ بكرێته‌وه.