Zana Natık Kerem
28 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2025
ههولێر - AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشیار زێباری ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا داوای ھەڵوەشانەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەکات.
ھۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە، "ھەڵوەشاندنەوەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێستا دۆناڵد ترەمپ کە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراق و دادگای لێکۆڵینەوەی ڕهسافەوە لە بەغدا دەرچووە لە دوای بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئەلنەسر، بووەتە داواکارییەکی پێویستی ئەمریکا بۆ بەستنی پەیوەندی باشتر لە نێوان عێراق و ئەمریکا".
زێباری ئەوەیشی نوسیووە کە "ئایا حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەریی پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکەن یان نا"؟
ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھەریەک لە جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس و، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران قاسم سلێمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ھێرشێکی ئەمریکادا کوژران.
لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەکرد بەھۆی ئەوەی ھێرشەکە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەودا ئەنجام درابوو.