24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەركۆماری كردووە، هاوپەیمانی بینا-ی وەك گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریكردووە.
سەرچاوەكە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكردووە كە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران نووسراوێكی ئاراستەی سەركۆمار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح كردووە كە تیایدا گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریكردووە.
بەگوتەی سەرچاوەكە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لە نووسراوەكەدا، هاوپەیمانی بینا، وەك گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریكردووە.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران كردبوو كە گەورەترین فراكسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری بكات بۆ ئەوەی فراكسیۆنەكە راسپێرێت تا كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكوەزیرانی داهاتوو پێشكەش بكات.
لەئێستادا مشتومڕ كەوتووەتە نێوان سائیرون و بینا كە هەر یەك لەو دوو فراكسیۆنە بانگەشەی ئەوە دەكات كە گەورەترین فراكسیۆنە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
سائیرون كە لە لایەن رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر-ەوە پاڵپشتی دەكرێت ئاماژە بەوە دەكات كە گەورەترین فراكسیۆنە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەو پێیەی لە كۆی ٣٢٩ كوسی خاوەن ٥٤ كورسییە.
لە بەرامبەردا بینا كە ژمارەیەك لایەنی شیعە نزیك لە ئێران لەخۆدەگرێت لەسەروویانەوە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیرانی پێشووتر، نوری مالیكی رایدەگەیەنێت كە گەورەترین فراكسیۆنە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، چونكە خاوەن ١٥٠ كورسییە.
دوو رۆژ لەمەوبەر هاوپەیمانی بینا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حكوومەتی كاربەڕێكەر، قوسەی سوهەیل-ی وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران داهاتوو پێشكەش كرد.