Muhammed Ali Kamal
09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
سلێمانی- (AA)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا دوایین ئاماره‌كانی په‌یوه‌ست به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ژماره ٧٥ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، كه به‌رواری ئه‌مڕۆی له‌سه‌ره، رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، درێژه‌یان هه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ره‌نتین، ئاماژه به‌وه‌كراوه، تاوەکو ئەمڕۆ ١٠ هه‌زار و ٤٣٢ هاووڵاتی، "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان"ن کەرەنتینکراون، لەئێستادا تەنها هه‌زار و ٢٣٣ هاووڵاتی لە ٣٢ شوێنی جیاوازی کەرەنتینكردن ماونەتەوە؛ ٥٠٢ لە هەولێر، ١٢٨ لە سلێمانی، ٦٠٢ لە دهۆك و یه‌ك هاووڵاتی لە راپەرین.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش نۆ هه‌زار و ١٠٩ هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان، ئه‌وه‌ش دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ، ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان، و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشییە نیین، لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان ٧١ هاووڵاتییه.
له‌باره‌ی ژماره‌كانی پشكنینه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی باسی له‌وه‌كردووه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا؛ ٧٣٣ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون، ١٨٤ له هەولێر، ٢٦٩ له سلێمانی، ٢٨٠ له دهۆك، ٣٥ له هه‌ڵه‌بجه و باس له‌وه‌كراوه هیچ تووشبوویه‌كی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنه‌کراوه.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش، کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه ئەنجامدراون، ٥١ هه‌زار و ٨٣٢ پشکنینن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان ٣٩١ تووشبووه، لەنێویاندا پێنج حاڵه‌تی مردن هەیە و ٣٦٦ نەخۆش چاکبوونەتەوە، ئێستا تەنها ٢٠ نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشکییدان.