Zana Natık Kerem
25 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە ١٥ کەسی دیکە لە تورکیا بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە تا ئێستا بەم ھۆیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە ٥٩ کەس.
وەزیری تەندروستی تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ئەنجامی پێنج ھەزار و ٣٥ پشکنین دەرچوو. ٥٦١ حاڵەت تۆمار کرا، ١٥ نەخۆشیش ماڵئاوایان لە ژیان کرد. تاکو ئەمڕۆ ٥٩ نەخۆشمان لەدەستداوە. کۆی گشتی نەخۆشەکانمان دوو ھەزار و ٤٣٣ کەسە. ھەوڵدەین بە ئاستی سفری مەترسی بژین".