Zana Natık Kerem
13 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی رایگەیاند کە گرنگە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عوسمان غانمی بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی سەردانی ھێزەکانی فیرقەی شەشی پاسەوانی سنوور و بارەگای فیرقەی ٢٠ی لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا کردووە و لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری پاسەوانی سنوور کۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی لە میانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە گرنگە بە ئامانجی رێگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکان، ھەوڵی زیاتر بدرێت بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان.
دوێنێ دووشەممە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی گەیشتبوونە قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.