31 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
كەركووك-AA
١٤٠ حوكمدراو لە گرتووخانەی گرتن و گواستنەوەی كەركووكەوە بۆ گرتووخانەی سوسێ-ی فیدراڵی له پارێزگای سلێمانی گوازرانهوه، كه به ماددهكانی پهیوهست به تیرۆر و مادده هۆشبهرهكان حوكمدراون.
لهوبارهیهوه ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناسر هەركی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگهیاند، ئهمڕۆ ١٤٠ بەندكراو له گرتووخانهی گرتن و گواستنەوەی كەركووكهوه گوازراونهتهوه بۆ گرتووخانەی سوسێ-ی فیدراڵی لە پارێزگای سلێمانی.
ناسر ههركی رایگهیاند: "ئەو بەندكراوانە تاوانباری تیرۆر و ماددەی هۆشبهرن و هۆكاری گواستنەوەیشیان قەرەباڵغی زیندانەكانی كەركووك و خراپی دۆخی ئەمنیی شارەكەیه".
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئانادۆڵو ماوەیەك لەمەوبەر ژمارەیەك بهندكراو له گرتووخانەكانی كەركووكهوه بۆ گرتووخانەی حوت لەپارێزگای ناسرییه گوازرانهوه.