Zana Natık Kerem
31 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق راگەیاند کە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دەستبەسەر پێنج مووشەکدا گیراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان کە پێشکەش بە ھەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە قەزای دووبز و بنکەی پۆلیسی ناحیەی پردێ سەربە پارێزگای کەرکووک کرابوون لە گوندی حەسار، دەستبەسەر پێنج مووشەکی جۆری گراددا گیراون کە ئامادەکرابوون ئاراستە بکرێن و ھاتووە:
"پێنج مووشەکەکە لەلایەن شارەزایانی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵکراونەتەوە".
هاوکات لەگەڵ دەستبەرداگرتنی پێنج مووشەک، ھەروەھا دەستبەسەر ژمارەیەک سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەکەدا گیراوە.
میدیاکانی خۆجێی عێراق بڵاویانکردەوە کە پێنج مووشەکەکە، ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی ئاراستەی پارێزگای ھەولێر بکرێن.
