Zana Natık Kerem
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند کە ناوەندە ھەماھەنگییە سەربازییە ھاوبەشەکانی نێوان ھێزەکانی سوپا و پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، لەژێر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی دەبێت.
لیوا یەحیا رەسول سەبارەت بە دامەزراندنی ناوەندە ھەماھەنگییە سەربازییە ھاوبەشەکانی نێوان ھێزەکانی سوپا و پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ناوەندە ھەماھەنگییە سەربازیییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا، لەژێر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی دەبێت و گوتی: " نوێنەرانی سەرجەم ھێزە عێراقییەکان لە ناوەندە ھەماھەنگییە سەربازییە ھاوبەشەکانی نێوان ھێزەکانی سوپا و پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەشداری دەکەن".
گوتیشی: "کارکردن لەو ناوەندانە بە ھەماھەنگیی لە نێوان سەرجەم ھێزەکان دەبێت و ھەروەھا ھەماھەنگیی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە داعش و کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگریی، دەبێت".
لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، ھەولێر و بەغدا لە سەر دامەزراندنی چوار ناوەندی ھەماھەنگیی سەربازی ھاوبەش تایبەت بە کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بە تایبەتیش لە پارێزگاکانی دیالە، نەینەوا و کەرکووک رێککەوتبوون.
بەپێی ئەوەی وەزارتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە رایانگەیاندووە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، کارکردن لە ناوەندە ھەماھەنگییە سەربازییە ھاوبەشەکان، دەست پێ دەکات.