Yunus Keleş
16 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
به‌بۆنه‌ی ١٦ی ئادار، ٣٢هه‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه، كۆنسولخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
كۆنسولخانه‌ی گشتیی توركیا له هه‌ولێر له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ئازاره گه‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه هێنایه ئاراوه، ئه‌مڕۆش به قووڵی هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
16 Mart 1988 tarihinde Baas rejimi tarafından Halepçe’ye düzenlenen kimyasal saldırı sonucunda hayatını kaybeden Kürt kardeşlerimizin hatıralarını bir kez daha yad ediyor, hayatını kaybedenlere Allah’tan rahmet diliyoruz.#Halabja #HALEPCE
په‌یامه‌كه كه به تاگی هه‌ڵه‌بجه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه؛ ''جارێكی دیكه یادی ئه‌و خوشك و برا كوردانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ١٦ی ئاداری ١٩٨٨دا له ئه‌نجامی هێرشی كیمیایی كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نجامدرا گیانیان له‌ده‌ستدا، داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌و هێرشه‌دا گیانیان سپارد. ٣٢ ساڵ پێش ئێستا وڵاته‌كه‌مان ده‌رگاكانی به‌ڕووی خوشك و برایانی كورددا كرده‌وه كه له‌و هێرشه هه‌ڵاتن و په‌نایان بۆ هێنا، ئه‌مڕۆش به‌قووڵی هه‌ست به‌و ئازاره گه‌وره‌یه ده‌كرێت كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه هێنایه ئاراوه كه به‌ده‌ره له شكۆی مرۆڤ''.
له ١٦ی ئاداری ١٩٨٨دا، رژێمی به‌عس به چه‌كی كیمیایی هێرشی كرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و له ئه‌نجامدا زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی شەهیدبوون.