Hawkar Yaseen
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر AA
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە سێی خولی پاییزەی گرێ دەدات.
بەپێی کارنامەی بڵاوکراوەی دانیشتنەکە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ژمارەیەک تەوەر دەبێت.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەی بۆ ئەندامانی پەرلەمان ناردووە کە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەبن بۆ دەستکردن بە دانیشتنەکە.
بەپێی راگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەیان بەم جۆرە دەبێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2020 یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كورستان-عیراق) به‌هه‌ردوو زمانی (كوردی و عەرەبی) كه به‌بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (95) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو (عومەر عەبدوڵڵا فەتاح محمەد) له شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (سۆران عمر سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.