Heman Hussein Yaseen
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی و ئەندامییەتی ھەریەک لە وەزیری پلاندانان، دارا رەشید و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
ئامانج لە سەردانی شاندەکە تەواوکردنی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە لەسەر پرسی نەوت، بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.
بڕیار بوو وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاوات جەناب ئەندامی شاندی ھەرێم بێت، بەڵام بەھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نەیتوانی لەگەڵ شاندەکە بڕوات.