Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی بەرپرسی بۆمبە چێندراوەكان لە بەناو دیوانی جوند/ویلایەتی دیجلە سەربە داعش لە كەركووك راگەیاند.
بەپیی راگەیەندراوێكی ئاژانسی ناوبراو، پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی و لە میانی سەرچاوەكانەوە، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە پۆلیسی فیدرال لە وەزارەتی ناوخۆ یەك تیرۆریستیان لە سەنتەری پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو تیرۆریستە لە ژمارەیەك پۆستدا لە رێكخراوی داعش كاری كردووە دواتر كراوە بە بەرپرسی بۆمبە چێندراوەكان لە بەناو دیوانی جوند/ویلایەتی دیجلە سەربە داعش و باس لەوەیش كراوە كە ئەو تیرۆریستە دوای راوەدوونانی لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای كەركووك دواجار لە سەنتەری پارێزگاكە دەستگیركراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو، ئەو تیرۆریستە دوای وەرگرتنی گوتەكانی و بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەکان دەستبەسەرکراوە.