Sarmand Hameed
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2021
هه‌ولێر-AA
به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایەق و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانى فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ١٢ فراكسیۆنی په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ئاماده‌كاری بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و رێكاره یاساییه‌كان كراوه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووە به پرسی ده‌ستوور و ره‌هه‌نده سیاسی و یاساییه‌كانی، له‌و رووه‌وه تێكڕای فراكسیۆنه‌كان سه‌رنج و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور خستووه‌ته‌ڕوو و دوابه‌دوای وه‌رگرتنی بیروڕای سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاردرا فراكسیۆنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حزبه‌كانیان و دوایین هه‌ڵوێستی خۆیان به یاداشت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له كاتی یاسایی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به زووترین كات كارا بكرێته‌وه.