Aref Yousef
03 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە کە کار و چالاکییەکانی ناتۆ لە قۆناغی داهاتوودا لە وڵاتەکەیدا، فراوانتر دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی کە سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم عوسمان غانمی لەگەڵ سەرۆکی نێردەی ناتۆ لە عێراق، جەنەرال جینی کاردینیا کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کارو چالاکییەکانی ناتۆ لە قۆناغی داهاتوو لە عێراق فراوانتر بکرێت بە تایبەتیش لە رووی راهێنان و مەشقکردن و راوێژکارییەوە ئەگەر دووبارە رەزامەندی نیشاندرایەوە لەسەر ئەوەی کارەکانی ناتۆ لە عێراق دەست بێ بکرێتەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق راشیگەیاندووە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا، کارەکانی رابردووی ناتۆ لە عێراق هەڵسەنگێراوە و بە پێوێستیش زانراوە کە بە هاوبەش کار بکرێت بە ئامانجی پێشخستنی تواناکانی سوپای عێراق.
لە ئێستادا، ٥٠٠ سەربازی ناتۆ لە سەر داوای حکوومەت لە عێراق بڵاوبوونەتەوە کە ئەرکیان راهێنان و مەشقپێکردنە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.