Hawkar Yaseen
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی گەیشتە نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پیرمام.
دوای گەیشتی کازمی و شاندی یاوەری، کۆبوونەوەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال دەستی پێ کرد.
لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەریەک لە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا، خالید شوانی و وەزیری ئاوەدانکردنەوە، دانا عەبدولکەریم و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن و شاندی حکوومەتی عێراقیش بریتین لە هەریەک لە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری بەرگریی، جومعە عیناد و وەزیری نەوت، ئيحسان عەبدولجەبار و وەزیری کۆچ وکۆچبەران، ئیڤان فایەق.
بەپێی زانیارییەکان دوای کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات و بڕیاریشە سبەی هەینیی، سەردانی پارێزگاکانی سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بکات.