Zana Natık Kerem
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق کرایە ئامانج.
کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای باکوور سەربە وەزارتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە کردەیەکی تێکدەرانە، ھێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک-سەنتەر ئەربیل کە بەرھەمی کارەبای ٤٠٠ کەی ڤییە لەنێوان گوندەکانی شیرناو و چەغماغە سەربە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک کراوەتە ئامانج و لەڕێگەی تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراوەوە، تاوەرەی ژمارە ٣٦٩ کەوتووەخوارەوە، ھەروەھا زیان بە تاوەری ژمارە ٣٧٠ کەوتووە و ھاتووە:
"بەھۆی بە ئامانجکردنی ھێڵەکە، کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک بچڕاوە."
لە راگەیەنراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیمەکانی چاککردنەوەی ھێڵەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگای کەرکووک، ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی چاککردنەوەی تاوەرەکان و بەگەرخستنەوەی ھێلی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک-سەنتەر ئەربیل.