Zana Natık Kerem
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی سەربە بەرپەرچدانەوەی خێرا و دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکیان لە قەزای خورماتوو باکووری رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین لە کاتی ھەڵاتنی بۆ کوردستان، دەستگیر کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆریستان، ھێزەکانی لیوای سێ سەربە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە قەزای خورماتوو ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چوار لەلایەن دادگای تاوانەکانی قەزای سامەڕاوە داواکرابوو، دەستگیرکراوە.
باس لەوەشکراوە، تیرۆریستەکە لەو کاتەدا دەستگیرکراوە کە ھەوڵیداوە بەرەو کوردستان ھەڵبێت و ھاتووە "تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە".