Zana Natık Kerem
27 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە ناحیەی گوێر سەربە قەزای مەخموور باشووری پارێزگای ھەولێر کەوتەخوارەوە و تا ئێستا زانیاری فەرمی لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
سەرچاوەکانی خۆجێیی ئاشکرایان کردووە کە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە نزیک گوندی قەڵاتەسۆران سەربە ناحیەی گوێڕ کەوتووەتە خوارەوەوە.
بە پێی ئەو سەرچاوانە گومان دەکرێت، ھێلیکۆپتەرە سەربازییەکە سەربە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بووبێت و بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی کەوتبێتە خوارەوە.
تا ئێستا زانیاری فەرمی لەبارەی زیانە ماددی و گیانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ھەروەھا تا ئێستا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش ھیچ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.