Abdulhameed Husseın Karam
01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2020
ھەولێر - AA
بە بەشداری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و، وەزیر و پەرلەمانتار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، ریوڕەسمی ١٦ەمین ساڵیادی شەھیدانی ١ی شوبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدان دانا.

لە ١ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤دا، ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ھەولێر کرانە ئامانج. ئەوکاتە کە خەڵک بۆ جەژنە پیرۆزەی جەژنی قوربان سەردانی یەکتریان دەکرد بەھۆی کردەیەکی تیرۆريستییەوە لە ھەردوو بارەگاکەدا زیاتر لە ١٠٠ سەرکردە، کادر و ھاووڵاتی شەھید کران.