Heman Hussein Yaseen
09 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2020
ههولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای حاڵەتەکانی گوماناویدا، یەک تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن ٣٨ ساڵە و نیشتەجێی گوندی کانی گەنی-یە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی گەڕەکی کارێزان-ە.
بە راگەیاندنی ئەم حاڵەتەش کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە ٣١١ حاڵەت؛ ١٥٩ حاڵەت لە ھەولێر، ١١٦ حاڵەت لە سلێمانی، ١٥ حاڵەت لە دھۆک و ٢١ حاڵەت لە ھەڵەبجە.