Hamit Hüseyin
21 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
ھەولێر ـ AA
ئەمڕۆ شەممە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٩ ـ ٢٠٢٠ لە ھەرێمی کوردستان و لە قوتابخانەکاندا یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا و قوتابیان روویان لە پۆلەکانیان کردەوە ، لەھەولێر یەکەم لێدانی زەنگی کردنەوەی قوتابخانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر لە قوتابخانەی حەمدی بنەڕەتی تێکەڵاو بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەروەردە لە رێوڕەسمێکدا لێدرا.

ھاوکات لە زۆرینەی خوێندگە و قوتابخانەکانیش لەسەرتاسەری کوردستان, بە ئامادەبونی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خوێندکاران یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.