Zana Natık Kerem
18 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پووچەڵکردنەوەی ھەوڵێک بۆ تەقاندنەوەی تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە لە میانی چڕکردنەوەی ھەوڵە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی فیرقەی دوو سەربە پۆلیسی فیدراڵیی، ھەوڵێکیان بۆ تەقاندنەوەی تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک پووچەڵکردووەتەوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
لە میانی ساڵی رابردوودا، ژمارەیەک ھێڵی گواستنەوەی کارەبا لە سنووری پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە بە کردەی تێکدەرانە و تیرۆریستی کرانە ئامانج کە بەھۆیەوە ژمارەیەک تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەو ناوچانە تەقێندراونەوە.