Haydar Karaalp
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
به‌غدا – AA
سه‌ره‌ڕای ته‌واوی زه‌حمه‌تییه‌كان، سوعاد سامی كه له دوای داگیركردنی عێراق له ٢٠٠٣ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بووه یه‌كه‌م موختار كاره‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت و به گرنگی پێدانی زۆره‌وه كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.

سوعاد سامی كه موختاری ناوچه‌ی كه‌رخه له به‌غدا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌رچه‌ند به‌هۆی لاوازی ره‌وشی ئه‌منی و توندوتیژییه‌كان له به‌غدا دووچاری زه‌حمه‌تی زۆریش بووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و كاره‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت و به گرنگی پێدانی زۆره‌وه كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.
سوعاد سامی كه دایكی دوو كوڕ و دوو كچه و دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ٢٠١٥ به شێوه‌ی خۆبه‌خش ده‌ستی به‌م كاره كردووه و ماوه‌یه‌ك به‌بێ مووچه كاره‌كانی راپه‌ڕاندوون و دواتر به فه‌رمی وه‌ك موختار دامه‌زرێندراوه، گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان هه‌یه و هه‌وڵ ده‌ده‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ پێشكه‌شی هاووڵاتییان بكه‌م".
قایمقامی ناوچه‌ی كه‌رخ، موسته‌فا فیكیك رایگه‌یاند كه له ریزبه‌ندی پارێزگا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، قایمقامییه‌ت و موختارێتی سیسته‌می سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی ماوه و گوتی: "بۆ یه‌كه‌مجار ویستمان جگه له موختاره پیاوه‌كان موختاری ژنیش هه‌بێت. سوعاد سامی كاره‌كانی به باشی ئه‌نجام ده‌دات و كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه".