Eşber Ayaydın
07 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئورفا – AA
ده‌ست كراوه به یه‌كه‌مین هه‌ڵكۆڵین له‌باره‌ی زیاتر له‌و ٢٥٠ ستوونهبهردیهی ناوچه‌ی كاراهانتهپه-ی پارێزگای ئورفا كه له پێكهاته‌كانی ناوچه‌ی گۆبه‌كلیته‌په ده‌چن كه خراوه‌ته لیستی میراتی جیهانی یونسكۆوه؛ به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان مێژووی ئه‌و ستونه به‌ردیه شێوه "T"یانه بۆ دوا سه‌رده‌می چاخی به‌ردین ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی كلتور و گه‌شتیاری و دوای ره‌زامه‌ندنی ده‌ربڕینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌قف و مۆزه‌خانه‌كان، تیمێك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی به‌ر له مێژوو له زانكۆی ئیستانبوڵ و سه‌رۆكی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی كاراهانتهپه، پڕۆفیسۆر دكتۆر نه‌جمی كاروڵ له میانی پڕۆژه‌ی "كلتوری گۆبه‌كلیته‌په و هه‌ڵكۆڵینه‌كانی كاراهانتهپه" كه دوو ساڵه ده‌ستی پێكردووه ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه‌ی رووپێوی له ناوچه‌كه.
كاروڵ به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه رووپێوییهكاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ستوونه بهردیانهی كاراهانتهپه هی یه‌ك سه‌رده‌من له‌گه‌ڵ ستوونهبهردهكانی گۆبه‌كلیته‌په و به ده‌رهێنانی نه‌خشه‌ی تۆپۆگرافی ناوچه‌كه كاریگه‌ری هێزی راكێشانی زه‌ویشیان پێواوه. گوتی: "له ده‌سپێكی ئه‌و مانگه‌وه تیمێك له ئه‌كادیمییه‌كان كه نزیكه‌ی ٣٥ كه‌س ده‌بین ده‌ستمان كردووه به كاره‌كانمان. ته‌نانه‌ت به وێنه‌ی ئاسمانیش ده‌رده‌كه‌وێت كه ستوونهبهردهكان له سه‌رووی ٢٥٠وهن. بێگومان پێویسته پێشبینی ئه‌وه‌یش بكه‌ین كه ژماره‌یان له‌وه زیاتره و به‌شێكیان له ناو خاكدان و هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتوون".