Mohammed Baqi Hussein
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
داواكاری گشتیی ئورفا، سه‌باره‌ت به گوته‌كانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ كه گوتبووی،"پشت به یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده ده‌به‌ستین"، سكاڵانامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار كرد و به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار"دا و تێیدا داوای سزای زیندانیی 15 ساڵی بۆ كردووه.

هه‌روه‌ها له سكاڵانامه‌كه‌دا به‌تاوانی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" داوای سزای زیندانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بۆ هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، دیله‌ك ئۆجالان و ئیبراهیم ئایهان، به‌تاوانی "هاندانی خه‌ڵكی به ئاشكرا بۆ رق و كینه و دوژمنایه‌تی" داوای سزای زیندانی به ساڵێكه‌وه بۆ سێ ساڵ بۆ ئاڵتان تان كراوه.
سكاڵانامه‌كه كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی ئورفا، ئغورهان كوشهوه ئاماده‌كراوه، پێشكه‌شی دادگای سزا قورسه‌كان كراوه.