Barış Seçkin
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
رۆما - AA
خه‌ڵاتی شێری ئاڵتوونی كه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیایه و ئه‌مساڵ بۆ جاری 76هم له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، پێشكه‌ش بە ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی، تۆد فیلیپس كرا كه به‌فیلمی "جۆكه‌ر" به‌شدارییكردووه.
فێستیڤاڵه‌كه كه كۆنترین فێستیڤاڵی فیلمه له جیهاندا و له دوورگه‌ی لیدۆ سەربە شاری ڤینیسیا باکووری رۆژهەڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، به رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان كۆتایی هات.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵاتی "شێری ئاڵتوونی" به شایانی فیلمی ئه‌مریكی "جۆكه‌ر" زانرا كه فێلمێكی گرژیی ده‌روونییه و ئه‌كته‌ر جۆكوین فۆنیكس رۆڵی سه‌ریكی تیادا ده‌بینێت و له ده‌رهێنانی تۆد فیلیپس-ه.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه "شێری زیوی"ه، پێشكه‌ش بە ده‌رهێنه‌ری سویدی، رۆی ئهدێرسن كرا به فیلمی "Om det oandliga".
هاوكات فیلمی "J'accuse" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری پۆله‌ندی، رۆمان پۆڵانسكی به‌شایانی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی لیژنه‌ی داوه‌ران دانرا، هه‌رچه‌نده به‌شداریكردنی ناوبراو له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به هۆی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆسه‌ر منداڵێك و بڕیاری سزادانی ناوبراوه‌وه، جێگای مشت‌ومڕ بوو.
هه‌روه‌ها فیلمی "La mafia non è piu quella di una volta" له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری ئیتاڵی، فرانكۆ مارێسكا به شایانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی داوه‌ران دانرا.
خه‌ڵاتی "شێری ئاینده"ش درا به فیلمی "You will die at 20" له ده‌رهێنانی ئه‌مجه‌د ئه‌بو عه‌لای سوودانی.
ئه‌كته‌ری ئیتاڵی، لوكا مارینێللی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی به فیلمی "Martin Eden" به‌ده‌ست هێنا و خانمه ئه‌كته‌ری فه‌ڕه‌نسی، ئاریانێ ئاسكاریده خه‌ڵاتی باشترین خانمه ئه‌كته‌ری به فیلمی "Gloria Mundi" به‌ده‌ست هێنا.
ساڵی رابردوو خه‌ڵاتی "شێری ئاڵتوونی"ی فێستیڤاڵه‌كه درابوو به ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی، ئالفۆنسۆ كورۆن كه به فیلمی "Roma" به‌شداریی كردبوو.