ماردین
وەستایەکی تەسبیح لە ماردین ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەسبیحی عەمبەری کە لە جاڵجاڵۆکەی بەبەردبوو دروست کراوە، تایبەتمەندیەکی زۆری هەیە و لەناو سندوقێکدا دەی پارێزن.
فاتیح ئۆروک لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لەوە دەکات کە ئەو جۆرە تەسبیحە بە تایبەتی ئامادە دەکرێت و لە بەردێکی تایبەت دروست دەکرێت کە لەسەری جاڵجالۆکە و مێشی بەبەردبوو هەن و لە لیتوانیا و ئۆکرایناوە بەتایبەت دەبرێنە تورکیا وەک ماددەی خاو.
ئۆروک لەبارەی دروست کردنی تەسبیحەکەوە دەڵێت: "ماددەی خاومان هێنایە ئێرە، ماوەی ٢٠ رۆژ پێوەی سەرقاڵ بووین، تەسبیحێکی تایبەتە، دەبێت بە هەستیاریەوە کونی بکەیت، بەبێ ئەوەی زیان بە شوێنی بەبەردبووەکە بگەیەنیت، ئەو تەسبیحانەی کە تەنیا یەک دەنکی بە بەردبوویان تێدایە، بە ٨ -١٠ هەزار لیرە (٤٠٠ دۆلاری ئەمریکی)یە.
ئەو وەستایە ئاماژە بەوە دەدات کە تەسبیحەکە کڕیاری زۆرە بەڵام ئەو ناخوازێت بی فرۆشێت و ئاماژە بەوە دەکات کە لەباوکیەوە ئەو خۆشەویستیەی بەرامبەر تەسبیح بۆ ماوتەوە و دەشڵێت کە کوڕەکەشی هەمان پیشەی وەردەگرێتەوە و گوتی: "کاتێک تەسبیح بەدەستمەوە دەگرم هەستێکی سەیرم بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت ئەوەیان، لەناو لۆکەدا و لە سندوقێکدا پارێزگاری لێ دەکەین. لەبەر گرانیەکەی نا، بەڵکو ناتوانم جارێکی تر تەسبیحێکی لەو چەشنە دروست بکەم.