Özgür Alantor
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2022
کاستامۆنو - AA
نۆ وەستا لە شاری کاستامۆنو باكووری توركیا لە ماوەی حەوت مانگدا، تەسبیحێکی تەختەیان دروست کرد کە لە بەرامبەر ١٢ هەزار لیرەی تورکی (هەشت هەزار و ٨٠٠ دۆلار)، فرۆشرایە هاووڵاتییەکی تورک دانیشتووی شاری دوبەی.
لە شارە جیاوازەکانی تورکیاوە پێنج وەستای تەسبیح و چوار وەستای هەڵکۆڵینی نەخش لەسەر دار، پێکەوە لە داری گوێز، تەسبیحێکی ٩٠ سانتیمەتریان دروست کرد.
تەسبیحەکە لە ماوەی حەوت مانگدا دروست کرا و دواتر خرایە چوارچێوەیەکی تایبەتەوە و لەلایەن یوسف ئاکشیئۆغڵو کە سەرپەرشتی وەستاکانی دەکرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.
هاووڵاتییەکی تورک دانیشتووی دوبەی، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەسبیحەکەی بینی، بە ١٢٠ هەزار لیرە (هەشت هەزار و ٨٠٠) تەسبیحەکەی کڕی.
لەمبارەیەوە یوسف ئەکشیئۆغڵو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زۆر بەشێوەیەکی تایبەت تەسبیحەکەمان دروست کرد، چەند وەستایەکی دەستڕەنگین کاریان تیادا کرد، هەربۆیە بەلای ئێمەوە بەرهەمێکی زۆر تایبەتە. لەبەر ئەوەی یەکەم کارم بوو بەلای منیشەوە زۆر تایبەت بوو. ئاواتەخوازم دوای ٥٠ ساڵی دیکەش هاوشێوەی رۆژی یەکەمی سەرنجی کڕیار بۆ خۆی رابکێشێت. ئەو کەسەشی تەسبیحەکەی کڕی دانیشتووی شاری دوبەی-یە و خواستێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی تەسبیحی ناوازە هەیە".
نۆ وەستا لە شاری کاستامۆنو باكووری توركیا لە ماوەی حەوت مانگدا، تەسبیحێکی تەختەیان دروست کرد کە لە بەرامبەر ١٢ هەزار لیرەی تورکی (هەشت هەزار و ٨٠٠ دۆلار)، فرۆشرایە هاووڵاتییەکی تورک دانیشتووی شاری دوبەی.