Bekir Aydoğan
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2022
هه‌ولێر – AA
چایخانه‌كه‌ی مام خه‌لیل له هه‌ولێر كه مێژوویه‌كی ٧٠ ساڵه‌ی هه‌یه و ده‌كه‌وێته ناو بازاڕی قه‌یسه‌ری به دیكۆرێكی تایبه‌ت به خۆیه‌وه پێشوازی له میوانانی ناوخۆ و گه‌شتیارانی بیانی ده‌كات.
بازاڕی قه‌یسه‌ری كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، سه‌دان دوكان له‌خۆ ده‌گرێت كه چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و كاڵای لێكجیاوازی وه‌ك ئاڵتون، به‌هارات و كوتاڵی لێ ده‌فرۆشرێت.

هه‌رچه‌ند كۆڵانه‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ری سه‌ریشت لێ تێك بده‌ن له كام دوكاندار بپرسی چایخانه‌ی مام خه‌لیل له كوێیه، به ئاسانی چایخانهكهت نیشان ده‌ده‌ن.
چایخانه‌كه‌ی مام خه‌لیل له‌نێو دوكانێكی بچووكدایه و ده‌كه‌وێته گۆشه‌ی كۆڵانێكی تهسكوتروسك. كاتێك ده‌چیت بۆ چایخانه‌كه ئه‌و وێنانه‌ی به دیواری چایخانهكهوه هه‌ڵواسراون و ئه‌و گه‌نج و پیرانه‌ی له‌به‌ر ده‌رگای چایخانه‌كه چای ده‌خۆنه‌وه، ده‌كه‌ونه به‌رچاو.
كاتێك له ده‌رگاوه ده‌چیته ناو چایخانه‌كه دوو ژووری بچووك ده‌بینی كه هه‌ر جێی ٣٠-٤٠ كه‌سێك ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام چا پێشكه‌شی كڕیاره‌كان ده‌كرێت و به به‌رده‌وامیش گۆرانییه نۆستالژییهكان لێ ده‌درێن.
وێنه‌كانی مام خه‌لیل كه به درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانیدا چركاندوونی به دیواره‌كانی چایخانه‌كه ته‌نانه‌ت به میچی چایخانهكهیشهوه هه‌ڵواسراون.
دوكانداران و ئه‌وانه‌ی بۆ بازاڕكردن روو له قه‌یسه‌ری ده‌كه‌ن بۆ چا خواردنه‌وه ده‌چنه ئه‌و چایخانه‌یه و له هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌كی زۆری له‌و گه‌شتیاره بیانییانه‌ی روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن ده‌شچن بۆ ئه‌و چایخانه‌یه.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی چایخانه‌كه به‌رده‌وام جمه‌ی دێت زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت له چایخانه‌كه كه‌ست له‌لا دانه‌نیشێت.
میوانه‌كان به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی چاوه ئه‌و وێنانه سه‌رنجیان راده‌كێشن كه به دیواره‌كانی چایخانهكهوه هه‌ڵواسراون و وه‌ك ئه‌رشیفی هه‌ولێر و عێراقيیان لێ هاتووه.
ئه‌م چایخانه‌یه كه له ١٩٥٢ له‌لایه‌ن مام خه‌لیله‌وه دروست كراوه و دوای ئه‌وه‌ی مام خه‌لیل له ٢٠١٥ كۆچی دوایی كرد له‌لایه‌ن محه‌مه‌د خه‌لیل ساڵح'ی كوڕییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
محه‌مه‌د لە لێدوانێکدا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه چایخانه‌كه ناوی مام خه‌لیلی وه‌رگرتووه و له ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیشه‌وه له‌لای باوكی ده‌ستی به‌كار كردووه له چایخانه‌كه.
محەمەد، باسی لەوە کرد کە باوکی لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە لەم چايخانەیەدا دەستی بە کار کردوە و وێڕای چوونە سەرەوەی تەمەن بەڵام باوکی تا کاتێک کۆچی دوایی کردوە، لە چايخانەکەدا چایچی بووە.
هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لەبەر خاتری چايخانەکە لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاوەتەوە و رایگەیاند "نەمویست ئەم چايخانەیە لەناوبچێت، چونکە باوکم ساڵەهای ساڵ خزمەتی ئەم چايخانەیەی کرد. منیش نەمویست ئەم مێژوو و کلتوورە کۆتایی پێبێت کە رەمزێکە بۆ شاری هەولێر".

- "کەسانێکی زۆر دەھاتنە ئێرە و لەگەڵ باوکم وێنەیان دەگرت"
محەمەد کە چايخانەکەی لە مام خەلیلەوە بۆ ماوەتەوە باسی لەوە کرد کە لەبەر ئەوەی کوڕی تاقانە بووە، ئەم پیشەیەی لە باوکی وەرگرتوە و لە دوای خۆشی بۆ کوڕەکەی بەجێدێڵێت.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی هۆکاری بایەخی خەڵک بۆ چاخانەکە، ناوبراو رایگەیاند "چايخانەی مام خەلیل، مێژوو و رەمزێکی شاری هەولێرە. هاووڵاتییانی هەولێر چێژ لە هاتن بۆ ئێرە دەبینن و شانازیشی پێوە دەکەن".
محەمەد، باسی لەوەش کرد کە ئەو گەشتیارە بیانییانەی دێنە چايخانەکە بە دیکۆرەکەی سەرسامدەبن و گوتیشی: "باوکم زۆر حەزی بە وێنە بوو. کەسانێکی زۆر دەهاتن و لەگەڵ باوکم وێنەیان دەگرت، باوکیشم وێنەکانیانی هەڵدەواسی. ئەو کەسانەی دەهاتنە ئێرە توشی سەرسوڕمان دەبوون چونکە باوکم کە تەمەنی ٧٦ ساڵ بوو هێشتا کاری دەکرد. کەسانێکی زۆریش حەزیان دەکرد بزانن مام خەلیل کێیە".
- "سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاران زووزوو سەردانی چایخانەکە دەکەن"
خاوەنی چايخانەی مام خەلیل، باسی لەوەش کرد کە هەندێک کات ئەو کەسانەی دێن بۆ چايخانەکە شوێنی دانیشتنیان دەستناکەوێت، لەپاڵ گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی‌دا، باڵیۆز،كونسۆڵ، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاران زووزوو سەردانی چايخانەکە دەکەن.
محەمەد، ئاماژەی بەوەشدا کە بەهەمان شێوەی مام خەلیل، چا لێدەنێن و بەم هۆیەشەوە چاکەیان لەگەڵ چای چايخانەکانی دیکە جیاوازی هەیە.