دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی لەسەر پرسی كورد و رێكکەوتننامەی سایكس-پیكۆ دەستی پێكرد، كۆنفرانسەكە پێنج رەهەندی سەرەكی لەسەر ئەو رێكکەوتننامەیە لەخۆ دەگرێت و 30 توێژینەوەی جیاواز لە لایەن مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان و دەرەوە پێشكەش دەكرێن.