ھەکاری
ھۆلی سینەما لە ھەکاری سێ ساڵ پێش ئێستا بەھۆی سیاسیەتەوە داخرا، بەنیشاندانی فیلمێکی سینەماکاری تورکیا، یەڵماز ئەردۆغان بە ناوی"Vizontele Tuuba" دوێنێ سێشەممە کەوتە کار.
لەکاتی کردنەوەی ھۆڵی سینەمای ھەکاری، سینەماکاری ناوداری تورکیا قادرئینانیر ئامادە بوو لەگەڵ پارێزگاری ھەکاری بەشداریی بینینی فیلمەکە بوون.
ئینانیر لە مەراسیمی کردنەوەی ھۆڵەکە گوتی: "ئیتر لە و ھەرێمە شەڕ و پێکادان نەما، ھەکاری بەرەو ئارامی و ئاسایش دەچێ ھیوادارم رۆژ بە رۆژ بەرەو پێش بچێ. من ئێستا لەشاری وان فیلمێ بەرھەم دەھێنم، بەڵێن بە خەڵکی ھەکاریش دەدەم کە لەم ناوچەیەیش فیلمێ دروستبکەم".
ھونەرمەند قادر ئینانیر ھەروەھا جارێکی دیکە جەختیکرد لەسەر ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە لەتورکیاو بانگەوازی لەھەمووان کرد شەڕو ناکۆکی وەلانێن و تەبایی و پێکەوە ھەڵکردن پتەوتر بکەن.