Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
ئیستانبوڵ- AA
له یه‌كێك له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتیی خولی ئه‌ورووپادا، یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزیی به ئه‌نجامی ٤-٢ له یانه‌ی ڤالێنسیای برده‌وه و بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
ڤالێنسیا له یاریگای مێستایا میوانداریی یانه‌ی ئارسناڵی كرد. سه‌ره‌تا و له خوله‌كی ١١دا یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به گۆڵێكی كیڤن گامیرۆ پێشكه‌وت. دواتر پێر ئێمریك ئۆوبهمیانگ له خوله‌كی ١٧دا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه و به‌و ئه‌نجامه گێمی یه‌كه‌م كۆتاییهات. پاشان له خوله‌كی ٥٠دا ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتێ گۆڵی دووه‌می بۆ ئارسناڵ تۆماركرد و له خوله‌كی ٥٨دا كیڤن گامیرۆ به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٢-٢. دواتر یانه‌ی ئارسناڵ توانی دوو گۆڵی دیكه له‌رێگه‌ی پێر ئێمریك ئۆوبهمیانگ له خوله‌كه‌كانی ٦٩ و ٨٨دا تۆماربكات و یارییه‌كه به ئه‌نجامی ٤-٢ به‌رێته‌وه.
یانه‌ی ئارسناڵ یاریی رۆیشتنی له یاریگای خۆیدا به ئه‌نجامی ٣-١ بردبوویه‌وه. یاریی گه‌ڕانه‌وه‌شی به ئه‌نجامی ٤-٢ برده‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ دووه‌م جار له مێژووی یانه‌كه‌دا خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی خولی ئه‌ورووپا.