Erkan Tiryaki
25 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2021
تۆکیۆ - AA
لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠دا، نیشانشکێنی تورکیا، عومەر ئاکگون توانی بگاتە یاریی کۆتایی.
عومەر ئاکگون لە گۆڕەپانی پێکانی ئاساکا، بەشداری کرد لە پێکانی ئامانج لە دووری ١٠ مەتر.
نیشانشکێنی تورکیا، عومەر ئاکگون لەنێو ٤٧ یاریزاندا بە بەدەستهێنانی ٦٢٩،٨ خاڵ توانی ریزبەندی پێنجەم بەدەست بهێنێت و بگاتە یاریی کۆتایی.
لە یارییەکاندا نیشانشکێنی چینی، هاۆران یانگ بە بەدەستهێنانی ٦٣٢،٧ خاڵ ژمارەی پێوانەی تۆمار کرد و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا کە پێشتر ئەو ژمارە پێوانەییە لە ئۆڵۆمپیادی ریۆ ٢٠١٦دا، وەرشوانی ئیتاڵی، نیکۆلا کامپریان بە بەدەستهێنانی ٦٣٠،٢ خاڵ بەدەستی هێنابوو.
کۆتا یاریی کە عومەر ئاکگون ئەنجامی دەدات بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی کۆتایی کاتژمێر ٠٩:٣٠ بە کاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت.