Ercan Doğan
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
تۆکیۆ- AA
سبەی کۆتایی بە ئۆڵۆمپیاتەکانی تۆکیۆ ٢٠٢٠ دێت.
بەو شێوەیە کۆتا یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتەکانی بەڕێوەدەچن کە لە ٢٣ی تەمووزەوە دەستیان پێکردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا کۆتا کێبڕکێی ماراسۆنی کوڕان، رکابەرییەکانی بالە، باسکە و تۆپی دەستی ئافرەتان لەگەڵ یاری تۆپی ناو ئاو، کێبڕکێی پاسکیلسواری، جیمناستیک و بۆکسێن بەڕێوەدەچن.
دواتر بە رێوڕەسمێکی تایبەت کۆتایی بە ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆ ٢٠٢٠ دەهێندرێت کە تیایدا زیاتر لە ١١ هەزار یاریزانی وەرزشە جیاوازەکان هەوڵی بەدەستهێنانی میدالیایان دا.