Hüseyin Burak Demirer
02 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
لە درێژەی هەڵاوێرکردنی یانەکانی بەشدار لە خولی تۆپی باسکەی ئەمریکا، یانەی نێتس رووبەڕووی یانەی سێلتیکس بووەوە.
یارییەکە بە ئەنجامی ١٢٣- ١٠٩ لە بەرژەوەندی یانەی نێتس کۆتایی هات و بەم ئەنجامەش نێتس بۆ نیوەی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.
لە یارییەکی دیکەی خولەکەدا، یانەی دەنڤەر ناگتس رووبەڕووی یانەی پۆرتلاند ترەیڵ بلازەر بووە و یارییەکە بە ئەنجامی ١٤٧- ١٤٠ لە بەرژەوەندی یانەی ناگتس کۆتایی هات.
یاری سێیەمیش لەنێوان یانەی فۆنیکس سەنس و لۆس ئەنجلێس لەیکەرس بەڕێوچوو و تیایدا یانەی فۆنیکس سەن بە ئەنجامی ١١٥- ٨٥ بەسەر یانەی لۆس ئەنجلێس لەیکەرس-دا سەرکەوت.