Sangar Hamad Azeez
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2016
یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی ئەتلەتیک بلباوی بردەوە.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی لالیگای ئیسپانیدا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بلباو رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
لە گێمی یەکەمدا یانەی بەرشەلۆنە تا رادەیەک کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، تا لە خولەکی ٢١دا لە رێگەی یاریزان راکیتیچەوە گۆڵێکی تۆمار کرد. گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا یانەی ئەتلەتیک بلباو جڵەوی یارییەکەی گرتەدەست و هێرش لەدوای هێرشی بۆ سەر گۆڵی یانەی بەرشەلۆنە دەبرد، بەڵام هیچ یەک لە هێرشەکان گۆڵیان لێنەکەوتەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتاییهات.