Sangar Hamad Azeez
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
تێنسزانی سویسڕی رۆجێر فێدێرێر باس لە ماریا شاراپۆڤای رووسی دەکات کە بەهۆی بەکار هێنانی ماددەی وزە بەخش بە ماوەی دوو ساڵ لە یاریکردن دوور خرایەوە.
لە میانی بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتی شتوتگاردی کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، رۆجێر فێدێرێری یاریزانی سویسڕی و سێیەمی ریزبەندی جیهانی لەسەر ئاستی پیاوان رەخنەی لە شاراپۆڤای رووسی گرت.
فێدێرێر گوتی: "گرنگ نییە کە ئێمە نییەتمان چییە، لەم بارودۆخەدا من هیچ جیاوزییەک نابینم، دەبێت بزانین کە چێ شتێک بۆ لەشت بەکار دەهێنیت، دەبێت لە سەدا ١٠٠ ئاگامان لەو ماددانە بێت کە بەکاری دەهێنین، ئەگەر بەپێچەوانەوە بێت ئەوە دەبێت سزای خۆت وەربگریت. تانەگرتنی شاراپۆڤا لە بڕیارەکە کارێکی ئاسایی بوو".
شاراپۆڤا رایدەگەیەنێت کە ماوەی ١٠ ساڵە ماددەی دۆپینگ وەک چارەسەر بەکار دەهێنێت بەڵام لە ١ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە ئەو ماددە بە فەرمی قەدەغە کرا.
ماریا شاراپۆڤای تەمەن ٢٩ ساڵ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا توانیویەتی ٥ جار خەڵاتی "گراند سلام" بەدەست بهێنێت.