Haydar Toprakçı,Mohammed Baqi Hussein
14 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
دێرسم - AA
ئەمڕۆ دووەم رۆژی پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتیی سەوڵ لێدان (رافتینگ R4)ی توركیایە كە بە بەشداریی نزیكەی 400 یاریزان لە 50 شارەوە لە دێرسم بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكایەتیی سەوڵ لێدان (رافتینگ)ی فیدراسیۆنی ئەو وەرزشانەی لە بەرەوپێشچووندان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای دێرسم هەستاون بە سازدانی پاڵەوانێتییەكە و ئەمڕۆ رۆژی دووەمیەتی.
لە چوارچێوەی پێشبڕكێكاندا لە پردی ماڤی لە زێی كونزور، پێشبڕكێی پیاوان لە تەمەنە جیاجیاكاندا، ژنان لە تەمەنە جیاجیاكاندا و پێشبڕكێی تێكەڵاو لە تەمەنە جیاجیاكاندا بەڕێوەدەچێت.
بە هۆی وەرزی بەهارەوە ئاوی زێی مونزور لە بەرزترین ئاستدایە و یاریزانەكان هەندێك جار رووبەڕووی دۆخی سەخت دەبنەوە.
پێشبڕكێكان زۆر بە سەختی بەڕێوەدەچن و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی بەرپرسانی ناوچەكە لەوانەی پارێزگاری دێرسم، تونجای شەنۆل تەماشای دەكەن.
بڕیارە سبەی كۆمەڵێك پێشبڕكێی دیكە بەرێوەبچێت و بە رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكان كۆتایی بێت.