Ahmet Bayram
14 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2022
مانیسا - AA
بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ٥٧مین گەشتی پاسکیلسواری تورکیا بەردەوامە.
ئەمڕۆش قۆناغی پێنجەمی گەشتەکە (مانیسا-ئایڤاڵک) دەستی پێ کرد.
پاسکیلسوارەکان سەرەتا لە مەیدانی جمهورییەتی بەردەم بینای پارێزگای مانیسا، دەستیان بە گەشتەکەیان کرد و دواتر چوونە سەر رێگای سەرەکی ئیزمیر-ئیستانبوڵ، لەوێشەوە دەچنە سەر رێگای سەرەکی ئیزمیر-چاناککالە و لە کۆتاییدا ئەم قۆناغەی گەشتەکە لە شارۆچکەی ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر کۆتایی دێت.
لە گەشتەکەدا، ٢٥ تیم بەشدارن کە لە ١٦٠ پاکیلسوار پێکهاتوون.
بڕیاریشە قۆناغی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٤:٣٠ بە کاتی هەولێر کۆتایی بێت.