Emrah Oktay
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
مانیسا – AA
پایسكیلسواری ئه‌رجه‌نتینی، ئێدواردۆ سێپولڤێدا له تیپی درۆنی هۆپپهر-ئاندرۆنی جیكاتتۆلی،ی ئیتاڵی توانی ببێته براوه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی چواره‌می ٥٧ه‌مین گه‌ڕی پایسكیلسواری سەرکۆماریی توركیا.
قۆناغی رۆژی چواره‌می ٥٧ه‌مین گه‌ڕی پایسكیلسواری سەرکۆماریی توركیا كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی پایسكیلسواری توركیاوه ئه‌نجام ده‌درێت، له (كۆناك) ئیزمیر ده‌ستی پێ كرد و له (سپیل) مانیسا كۆتایی هات.
١٦١ پایسكیلسوار له ٢٥ تیپ به‌شدارییان له قۆناغی چواره‌مدا كردووه. پایسكیلسواران له "قۆناغی شاژن" كه دووچاری ههڵزنینێكی سه‌خت بوون له ١٥ كیلۆمه‌تری دواییدا نزیكه‌ی ٢٠٠ مه‌تر دوای هه‌ڵزنین گه‌یشتنه پاركی نیشتمانیی سپیل كه هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه.
پایسكیلسواری ئه‌رجه‌نتینی، ئێدواردۆ سێپولڤێدا له تیپی درۆنی هۆپپهر-ئاندرۆنی جیكاتتۆلی،ی ئیتاڵی توانی به تۆماركردنی سێ كاتژمێر و ٤٨ خولهك و ٣٨ چركه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و یه‌كه‌م كه‌س بێت بگاته خاڵی كۆتایی.
هه‌روه‌ها پاتریك بێڤین'ی نیوزله‌ندی له تیپی ئیسرائیل-پرهیمهر تێك ١٥ چركه دوای سێپولڤێدا گه‌یشته ئه‌وێ و توانی پله‌ی دووه‌م به ده‌ست بهێنێت. هارم ڤانهۆوك'ی به‌لجیكیش له تیپی لۆتتۆ سۆوداڵ'ی به‌لجیكی توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
ئێدواردۆ سێپولڤێدا توانی به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشه‌نگایه‌تی له پۆلینبه‌ندی گشتیدا له پایسكیلسواری تیپی ئاڵپسن فینێكس'ی به‌لجیكی، جاسپه‌ر فیڵیپسن وه‌ربگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها پایسكیلسواری گه‌وره‌شاره‌وانیی ساكاریا، موسته‌فا سایار'یش توانی له پۆلینبه‌ندی گشتیدا توانی له ریزی نۆیه‌مدا جێ بگرێت.