Sangar Hamad Azeez
22 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2016
ئەو ئافرەتەی هاندەرەی یانەی ڤیاریال كە بەهۆی شوتێكی میسی لە یاری رابردووی نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاریال مەچەكی شكا، بە توندی رەخنە لە میسی گرت.
لە میانی هەفتەی ٣٠ی خولی لا لیگادا یانەی بەرشەلۆنە و ڤیاریال رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
لە میانی یارییەكەدا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی شوتێكی ئاراستەی گۆڵی یانەی ڤیاریال كرد بەڵام نەچووە نێو گۆڵ و لە پشت گۆڵ بە ئافرەتێكی هاندەری یانەی ڤیاریال كەوت و بەهۆیەوە ئێسكی مەچەكی شكا.
ئافرەتەكە كە بەهۆی پارێزگاری كردن لە رووخساری دەستی دایە بەر تۆپەكە، بۆ رادیۆی راك یەكی كەتەلۆنیا گوتی: "من خەڵكی مەدریدم و، میسی-م خۆشناوێت، هەرگیزیش خۆشمناوێت".
ئەو هاندەرە ئافرەتە كە ناوی راكوێل تاخوێل-ە گوتی: "دوای یارییەكە دەستەی پزیشكی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ هەر یاریمەتییەك تاوەكو پێشكەشی منی بكەن و هەروەها پێشنیازی ئەوەیان كرد كە بانگهێشتم بكەن بۆ سەیركردنی یاری لە نێو نوكامپ، منیش بڕیارم داوە داوای بلیتی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدریدیان لێبكەم".