Sangar Hamad Azeez
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنی جامی جیهانی ٢٠١٨دا لە سێ گرووپ،١٠ یاری ئەنجامدرا.
بە مەبەستی دیارکردنی ناسنامەی ئەو ١٣ هەڵبژاردەیەی کە بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ رووسیا سەردەکەون، شەوی رابردوو ١٠ یاری ئەنجامدرا.
لەم چوارچێوەیەشدا و بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پاڵەوانی یۆرۆ ٢٠١٦ هەڵبژاردەی پورتوگال بە ئەنجامی ٢ گۆڵی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سویسرا دۆڕا.
هەڵبژاردەی فەڕەنساش بەبێ گۆڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی بیلارووس یەکسان بوو.
ئەنجامی یارییەکانی شەوی رابردوو بەم شیوەیەی خوارەوە بوو:
ئەلبانیا ٢-١ مەقەدۆنیا
قوبرس ٠-٣ بەلجیکا
سویسرا ٢-٠ پورتوگال
ئەندۆڕا ٠-١ لاتیڤیا
بیلارووس ٠-٠ فەڕەنسا
بولگاریا ٤-٣ لۆکسمبۆرگ
سوید ١-١ هۆڵەندا
دوورگەکانی فارۆ ٠-٠ مەجەر
بۆسنەوهەرسک ٥-٠ ئیستۆنیا
جەبەل طارق ١-٤ یۆنان