لەمیانی یارییەکانی خولی تۆپی پێی تورکی، یانەی فەنەرباخچە بووە میوانی یانەی ترابزۆن. لە دەقیقەی ٢٣ی یارییەکەدا یاریزان ئەمەنیکە گۆڵی یەکەمی بۆ فەنەرباخچە تۆمارکرد. یارییەکە تا رادەیەک توندو تیژیی جەماوەری ترابزۆنی پێوە دیار بوو. ترابزۆنییەکان چەندین جار ئاگریان لەسەر کورسییەکانی یاریگا کردەوە.
چەند جارێکیش یارییەکە دەوەستا و دەستیپێدەکرایەوە. لە کۆتاییەکانی گێمی یەکەم، جەماوەری خانەخوێ چەندین مادەی نامۆ بە یاریگایان ھەڵدایە ناو ھێڵی سزای یانەی میوان. زۆرێک لەو مادانە تەقینەوە و پشێوییەکی تەواویان بۆ یاریزانان دروستکرد. بەتایبەتی گۆڵچیی یانەی فەنەرباخچە ڤۆڵکان، زۆر نزیکبوو لێیان.
بولەند یڵدرم، ناوبژیوانی یارییەکە دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ لیژنەی دادوەران کرد یارییەکەی بە تەواوی وەستاند.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.