Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
دوای ئەوەی دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی، سزای سەرۆکی یوفا میشێل پلاتینی لە ٦ ساڵ بۆ ٤ ساڵ سڕکردن لە چالاکییە وەرزشییەکان کەم کردەوە، ناوبراو بە فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.
لە روونکردنەوەیەکدا پارێزەری سەرۆکی سڕکراوی یوفا میشێل پلاتینی دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی یوفا راگەیاند.
دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی، سزاكه‌ی سه‌رۆكی تۆپی پێی یه‌كێتی ئه‌وروپا میشێل پلاتینی بۆ چوار ساڵ كه‌مكرده‌وه، كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له تۆپی پێ دوورخرابووهوە و پۆسته‌كه‌شی هه‌ڵپه‌سێردرا بوو.
هەروەها سزا داراییهكهشی كه 80 هه‌زار فرانگی سویسری بوو، كه‌مكرایه‌وه بۆ 60 هه‌زار.