Rewa Mahmut Hasan
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
یارییەكانی دوایین هەفتەى خولی ئیسپانیا ئەنجام درا و یانەى بەرشەلۆنە لە دەرەوەى یاریگاى خۆی رووبەڕووی یانەى گرانادا بوەوە.
بەرشەلۆنە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر گرانادا بەدەست هێنا و بەجیاوازی یەک خاڵ کەوتە پێش یانەى ریاڵ مەدریدەوە. بەوەش بەرشەلۆنە بۆ جاری دووەم لەسەر یەک بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.
هەر سێ گۆڵەکەى بەرشەلۆنە لەلایەن سوارێز تۆمارا و بە تۆمارکردنی 40 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی ئیسپانیا.
لەلایەکی دیكەوە یانەى ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەى دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای بردەوە و لە پلەى دووەمی خولی ئیسپانیا مایەوە.
دواین هەفتەى یارییەکانی خولی ئیسپانیا ئەنجام درا و یانەى ریال مەدرید بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای بردەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەى 90 خال لەپلەى دووەمدایە.
رۆناڵدۆش بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ، دووەم گۆلکاری خولی ئیسپانیایە.