Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2016
دوای ئەوەی هەریەک لە یانەکانی پاریس سانجێرمان لە فەڕەنسا، یوڤانتوس لە ئیتاڵیا، لیستەرسیتی لە ئینگڵتەرا لە هەفتەی رابردوو بەفەرمی بوونە پاڵەوانی خولی وڵاتەکانیان، لەم هەفتەیەش هەریەک لە یانەی بایرەن میونخ لە ئەڵمانیا ، ئایندهۆڤن لە هۆڵەندا و سێڵتیک لە سکۆتڵەندا نازناوەکەیان مسۆگەر کرد ئەمە لە کاتێکدا ململانێی بەدەستهێنانی نازناو لە خولی لالیگا لە ئیسپانیا لە نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید تا هەفتەی کۆتایی درێژەی هەیە .
بایرەن میونخ دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئەنگولشتادی بردەوە ، بە کۆکردنەوەی ٨٤ خاڵ بە فەرمیی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا.
بە هەمان شێوەش یانەی ئایندهۆڤن بە بردنەوەی لە یانەی پی ئێس دی زفولە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، بە کۆکردنەوەی ٨٤ خاڵ بە فەرمی بووە پاڵەوانی خولی پلە یەکی هۆڵەندا بۆ ئەم وەرزە.
یانەی سێلتیک ـیش توانی بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی ئەبەردین بباتەوە و بە ٧٦ خاڵ لە ٣٣ یاریدا ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی سکۆتلەندا .
لەلایەکی دیکەش دوێنێ هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید سەرکەوتنیان بەدەست هێنا لە لالیگا و بەم پێیەش ململانێی بەدەستهێنانی نازناوەکە گوازرایەوە بۆ دواهەمین هەفتەی خولەکە.