Ercan Doğan
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
تۆکۆیۆ - AA
لەگەڵ کۆتاییھاتنی سێزدەھەمین رۆژی کێبڕکێکانی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠، چین لە لووتکەی ریزبەندیی بهدهست هێنانی میدالیاكاندا مایەوە.
رۆژێکی دیکەی کێبڕکێکانی بەدەستھێنانی میدالیا لە ٣٢ھەمین ئۆلۆمپیادی ھاوینە کە لە تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەدەچێت، کۆتاییھات.
دوای ١٣ رۆژ لە کێبڕکێکان، وەرزشوانانی چین بە بەدەستھێنانی ٣٤ میدالیای زێڕ، ٢٤ زیو و ١٦ میدالیای برۆنز، کۆی گشيى میدالیاكانیان بۆ ٧٤ بەرزكردەوە و لە لووتکەی ریزبەندیی بهدهست هێنانی میدالیاكاندا مانەوە.
ھاوکات ئەمریکا بە بردنەوەی ٢٩ میدالیای زێڕ، ٣٥ میدالیای زیو و ٢٧ برۆنز و ژاپۆنی خانەخوێ بە ٢٢ میدالیای زێڕ، دە زیو و ١٤ برۆنز، شوێنی خۆیان لە پلەکانی دووەم و سێیەمی ریزبەندیی بهدهست هێنانی میدالیاكاندا پاراست.
تورکیا ئەمرۆ بە بەدەستھێنانی میدالیایهكی زیو لە کێبڕکێکانی کاراتێ، ژمارەی میدالیاكانی بۆ حەوت میدالیا بەرزکردەوە. وەرزشوانانی تورکیا، بە بردنەوەی یەک میدالیای زێڕ و یەک میدالیای زیو و پێنج برۆنز ریزبەندیی بهدهست هێنانی میدالیاكاندا لە پلەی ٤٣ههمیندان.
خشتەی ریزبهندیی بهدهستهێنانی میدالیاكان بۆ ١٠ وڵاتی یهكهم و تورکیا لە سێزدەھەمین رۆژی ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
| وڵات | زێڕ | زيو | برۆنز | كۆى گشتى |
| ١ | چين | ٣٤ | ٢٤ | ١٦ | ٧٤ |
| ٢ | ئەمريكا | ٢٩ | ٣٥ | ٢٧ | ٩١ |
| ٣ | ژاپۆن | ٢٢ | ١٠ | ١٤ | ٤٦ |
| ٤ | ئوستراليا | ١٧ | ٥ | ١٩ | ٤١ |
| ٥ | ليژنەى ئۆلۆمپيى رووسى | ١٦ | ٢٢ | ٢٠ | ٥٨ |
| ٦ | بەريتانيا | ١٦ | ١٨ | ١٧ | ٥١ |
| ٧ | ئەڵمانيا | ٩ | ٩ | ١٦ | ٣٤ |
| ٨ | فەڕەنسا | ٧ | ١١ | ٩ | ٢٧ |
| ٩ | ئيتاڵيا | ٧ | ١٠ | ١٨ | ٣٥ |
| ١٠ | هۆڵەندا | ٧ | ٩ | ١٠ | ٢٦ |
| ٤٦ | توركيا | ١ | ١ | ٥ | ٧ |